کەركووك.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو موختاری گەڕەكێك بریندار بوو

 کەركووك.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو موختاری گەڕەكێك بریندار بوو
لە گەڕەكێكی شاری كەركووك لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو موختاری گەڕەكی "سەرباز" بریندار بووە.

نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی كەركووك لەمبارەوە ڕایگەیاند: "كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3/9/2018، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە گەڕەكی "سەرباز"ی شاری كەركووك، هاووڵاتییەك بەناوی فەلاح فاتیح شاكر كە موختاری گەڕەكەكەیە، بریندار بووە".

نەقیب گۆڕان، گوتیشی: "پاشان بەمەبەستی چارەسەكردن بریندارەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

دوای 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە تێك چووە و تەقینەوەی تیرۆریستییەكانیش زیادیان كردووە.









باسنیوز
Top