فەرید زامدار: دواجار گەڕانەوە لای بارزانی.. داوای پارتی داواكاریی هەموو خەڵكە
فەرید زامدار، نووسەر و رۆژنامەنووس و راوێژكاری پێشووی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "پارتی لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانەوە چەكی (هەڵبژاردن لە كاتی خۆی) لە شان كردووە و بەهێزترین چەكە كە نكۆڵیی لێ ناكرێت، رەنگە هەر حزبەو لە روانگەی بەرژەوەندیی خۆیەوە قسە لەسەر هەڵبژاردن بكات، بەڵام هەر حزبێك پشتگیری لە كاتی دیاریكراوی هەڵبژاردن بكات، بڕوا ناكەم ئەو حزبە بێت لە جەماوەری خۆی بترسێت".
زامدار، ئەوەشی خستە روو، هەڵبژاردن هەر دەكرێت، ئەوەی ئێستا پەلەقاژێی دواخستن دەكات، خۆی شەرم دەكات بە فەرمی باسی بكات و ناچار بە هەندێك سەركردە و كادیری خۆی لە خوارەوە دەڵێت هەڵمەت دەست پێبكەن، ئەگەرنا بەشێك لە دڵەوە حەز دەكەن هەڵبژاردن دوا بكەوێت.
ئەو هەروەها گوتیشی: "ئێستا دەبینرێت سەركردایەتیی سیاسیی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ لای بارزانی، ئەمە دەرخەری ئەو راستییەیە كە دەبێت سەركردایەتیی سیاسیی عێراق پەشیمان بووبێتەوە لەو لوتبەرزییەی كە كاتی خۆی هەیانبوو، وایان دەزانی بە ئاسانی دەست دەگرن بەسەر كوردستاندا، ئێستایش بەسەركردایەتیی سیاسیی عێراق دەڵێینەوە كە كوردستان خاوەنی قەوارەی خۆیەتی و پێشمەرگەیش پارێزەری ئەو قەوارەیەیە".
kdp-
