چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشت
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه ئه‌مساڵ دوای كڕینی گه‌نمی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ی خه‌رج بكات و به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش بكرێت، چونكه ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام دوا ده‌خرا.
دەربارهی خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چه‌كی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 كه بڕه‌كه‌ی 154 ملیار و 130 ملیۆن دیناره، به جۆرێك كه هه‌ولێر 35 ملیار و 797 ملیۆن و مه‌خموور 2 ملیار و 10 ملیۆن دینار و سلێمانی 73 ملیار و 931 ملیۆن و دهۆك 42 ملیار و 192 ملیۆن دینارە، گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش پاره‌ی سه‌رجه‌م جووتیارانه بۆ ئه‌مساڵ و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی جووتیاران لای به‌غدا بۆ ئه‌مساڵ نامینێت."
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتیشی: "له‌م ڕۆژانه‌دا پاره‌ی نه‌قدی بۆ ئێمه ڕه‌وانه ده‌كرێت و هه‌ركاتێك گه‌یشت ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر جووتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا."
kdp-
