قوربانیانی چه‌كی كیمیایی: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت جێی بایه‌خه
بە پێی نووسراوێك، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر دامەزاندنی 280 كەس كردووە، سەرجەم ئەو كەسانەش پسپۆڕی جیاوازی پزیشكی و ئیداری و تەكنیكی و خزمەتگوزارییان هەبێ و ئەو كەسانە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن.
په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی ئه‌و 280 كه‌سه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵەبجه، لوقمان عه‌بدوڵقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانكردنی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی 280 كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵەبجه جێی بایه‌خه و ئه‌مه‌ش بە واتای گرنگیدانه به قوربانیان، بۆیه ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه داواكاریی به‌ركه‌وتووانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده‌یه و ته‌نیا كارمه‌ند و پزیشكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌وه."
لوقمان عه‌بدوڵقادر گوتیشی: "كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی كۆ بكرێنه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان و كێشه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یەوە ئامارێكی وردی به‌ركه‌وتووان دیار ده‌بێت و دیاریش ده‌بێت ئه‌وه‌ی لێره چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆی ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌بێت ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و فه‌رمانه هه‌نگاوێكی جددییه بۆ خزمه‌تكردنی به‌ركه‌وتووان."
عه‌بدوڵقادر ڕوونیشی كرده‌وه: "له هه‌رێمی كوردستان 972 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی تۆمار كراون، كه ڕه‌نگه ئه‌مه ورد نه‌بێت، چونكه ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك تۆمار كرابن و به‌ركه‌وتوو نه‌بن، ڕه‌نگه خه‌ڵكانێكیش تۆمار نه‌كرابن و به‌ركه‌وتوو بن، بۆیه هیوادارین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كه‌یسه بكات."
kdp-
