شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی دواین هه‌وڵه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و گه‌وره‌ترین كوتله گه‌یشتنه به‌غدا و لە سەرەتای دیدارەكانیشیان لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە، بڕیاریشە ئەمرۆ چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن لەگەڵ لایەن و ھاوپەیمانێتییەكان و داواكارییەكانی كورد تاوتوێ بكەن.
ئەوە لە كاتێكدایە هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی چڕبوونه‌ته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره له‌نێوان هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نوری مالیكی له‌گه‌ڵ سائیرون و نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورد بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله هه‌یه.
K24
