ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامێکی هەولێر ڕوویدا

ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامێکی هەولێر ڕوویدا
کەمێک پێش ئێستا لە چوارڕیانی زراعەی شاری هەولێر ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا کە دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆشی لێکەوتەوە.


لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە کە بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمۆبێلێک لە چوارڕیانی زراعەی شاری هەولێر تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە خۆی بە دوو ئۆتۆمۆبێلی تردا کێشاوە.



بەپێی زانیارییەکان ڕووداوی تەقەکردنەکە لەنێوان دوو کەسی خزمی یەک بووە و دواتر ڕووداوە هاتووچۆکەی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێک لە ئەنجامی هەردوو ڕووداوەکە زامدار بوونە.



پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ، هەروەها بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرد بەڵام هیچ کامیان ئامادەنەبوون لە ئێستادا زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
bas news-
Top