ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیاییان داوه‌تە ڕژێمی به‌عس ئاماده‌ن بێنه به‌رده‌م دادگا
له ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو كۆمپانیایانەی چه‌كی كیمیاییان داوه‌ته ڕژێكی به‌عس كه له دژی هه‌ڵەبجه به‌كاری بێنێت، بەڕێوە چوو، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تۆمه‌تبارانەوە دانیشتنی دادگا بۆ مانگی 11 دوا خرا و دواتر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیاكان ئاگادار كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی داهاتوودا ئاماده بن.
دەرباره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكان، لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره له مانگی 11ی ئه‌مساڵ دووه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو كۆمپانیایانە بەڕێوە دەچێت کە چه‌كی كیمیاییان داوه‌ته ڕژێمی به‌عس بۆ ئه‌وه‌ی له دژی هه‌ڵەبجه به‌كاری بێنێت و ئه‌م جاره هه‌موو به‌ڵگه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه بۆ كۆمپانیاكان ڕۆیشتوون، كه ژماره‌یان حه‌وت كۆمپانیایه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م دادگادا ئاماده بن."
لوقمان عه‌بدولقادر گوتیشی: "ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه ئاماده‌ییی خۆیان نیشان داوه بێنه به‌رده‌م دادگا بۆ دادگاییكردنیان."
لوقمان عه‌بدولقادر ڕوونیشی كرده‌وه: "سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان كراون بۆ دادگاییكردنی كۆمپانیاكان كه سه‌رجه‌میان بیانین و هی وڵاتانی جیاجیان و مه‌به‌ست له دادگاییكردنیشیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری قوربانیانه."
kdp-
