رۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار روو لە سهیرانگەى رووباری زرارا دەکەن
سه‌فه‌ر سوار، به‌رپرسی بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆر،راى گه‌یاند: "چه‌ند شوێنێكی گه‌شتیاری له‌سنووره‌كه‌ماندا هه‌ن كه خه‌ڵك له‌م وه‌رزه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش رووباری زرارا ئه‌وه دوو ساڵه هه‌ندێك كه‌پری گه‌شتیاری و كافتریا و خزمه‌تگوزارى له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه لێ دروست كراون، كه زیاتر له 60 كه‌پری گه‌شتیاری له خۆ ده‌گرێت، گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له رۆژانی هه‌ینى و پشوو به هه‌زاران گه‌شتیار رووی تێ ده‌كه‌ن".
به‌رپرسی بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆر، ئه‌وه‌شی خستە روو، کە بوژانه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان، سه‌ره‌تایه‌كی باشه و ئەوانیش وه‌ك بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆر، هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ ئه‌و شوێنانه دابین كردووه، گوتیشی: ”ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت هاوكاری ئه‌وانمان كردووه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ناوچانه خاوێن رابگرین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شتیاران سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن“.
سه‌رهه‌نگ جادر، خاوه‌ن پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى له سه‌یرانگه‌ى زرارا له ده‌ڤه‌رى مێرگه‌سۆر، راى گه‌یاند: "سه‌یرانگه‌ى رووباری زرارا شوێنێكی دڵڕفێن و سه‌ره‌نج راكێشه، سروشته جوانه‌كه‌ى وای كردووه كه رۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار رووى تێبكه‌ن و كاتێكى خۆشى تێدا به‌سه‌ربه‌رن، له‌م ساڵانه‌ى دوایشدا هه‌ندێك كه‌پر، چێشتخانه و كافتریایهكمان له‌ناوچه‌كه دروست كردووه، ئه‌وه‌ش زیاتر سه‌رنجی گه‌شتیارانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و رۆژ له‌دواى رۆژیش خاوه‌ن پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان، بایه‌خى زیاتر به‌و سهیرانگەیه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رێك بۆ راكێشانى سه‌ره‌نجى گه‌شتیاران".
باس‌نیوز
