سەلیم جبووری و ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی گەیشتنە هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 1\9\2018، شاندێکی هاوپەیمانی وەتەنی، کە پێکهاتووە لە سەلیم جبووری، ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەبارەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و حکوومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن.
لە رۆژانی رابردوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی لایەنە عێراقییەکان سەردانی سەرۆک بارزانییان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانی کردووە.
باسنيوز
