وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران ئاشکرا کرا

 وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران ئاشکرا کرا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد.


سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەست پێ دەکات.


ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ڕوونیشی کردوەوە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەلایەن گەنجینەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ ڕەوانە بکەن بەمەبەستی وردبین کردن و دابەشکردنی مووچە پێیان.


جەختی لەوەش کردەوە، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە لە ریزبەندی یەکەمی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیراندا دەبێت و دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، تەندروستی لە ریزبەندی دواتر دادێن.


لە مانگی ڕابردووەوە، وەزارەتی دارایی بۆ ئاساییکردنەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێک دەستی بە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کرد و بۆ ئەم مانگەش بەهەمان شێوە گەنجینەکان لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە.


دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2018 لە 5ی مانگی ڕابردوو دەستی پێکرد و پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم مووچە خۆران دابەشکرا.
bas news -
Top