مامۆستایەکی ئەمریکی لە سۆران گیانی لەدەست دا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مامۆستایەکی ئەمریكی كە لە زانکۆی سۆران وانەی دەگوتەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا بەنەخۆشی گیانی لەدەست دا.
دکتۆر هەژار رەحیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران لە لێدوانێکیدا گوتی "دکتۆر نیکۆڵاس ریۆن پسپۆڕی دەروونزانی و مامۆستا لە زانکۆی سۆران، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە شوقەکەی خۆی لە شاری سۆران گیانی لەدەست دا".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دکتۆر نیکۆلاس بەڕەگەز ئەمریکیە و ماوەی چەند ساڵێك بوو وەک مامۆستا لە زانکۆی سۆران دەوامی دەکرد.
گوتیشی دكتۆر نیكۆڵاس ماوەی چەند ساڵێکە دووچاری نەخۆشی دڵ بووە و چەند جارێکیش قەستەرەی دڵی بۆ کراوە، پێدەچێت هۆکاری گیان لەدەستدانەکەشی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووبێت. بەو هۆیەشەوە چەندین جار لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆ پێی گوتراوە کە لەبەر نەخۆشییەکەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، بەڵام قبووڵی نەکردووە و بەردەوام بووە لە کارەکەی لە زانكۆی سۆران.
bas news-
