سەرچاوەیەک: حەشدی شەعبی لە خانەقین منداڵ دەڕفێنن
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە دۆخی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی تێك چووه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش له سنووری خانه‌قین ده‌ڕفێندرێن، ده‌كوژرێن و تیرۆر ده‌كرێن و هێزەکانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییش بێده‌نگ و ته‌ماشاكارن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری خانه‌قین، كه نەیویست ناوی ببرێت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێش مانگێك له سنووری خانه‌قین سێ گه‌نجی كورد ڕفێندران و دواتر له به‌غدا پێوه‌ندییان به كه‌سوكاریانه‌وه كردووه و بۆ ئازادكردنیان داوای 30 هه‌زار دۆلاریان كردووه و پێش چه‌ند ڕۆژێكیش حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی عه‌ره‌ب له ئاوایی مه‌عده‌نه‌كان ڕفێندران و له گوندی باهیزه‌ی سه‌ر به جه‌له‌ولا موختاری گوندكه‌یان ڕفاندووه و دواتر به سه‌ربڕاوی دۆزراوه‌ته‌وه و به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ڕفیندراوه، بۆیه ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كاره دەکەن."
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی خانه‌قین زۆر خراپه، له لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و له لایه‌كیش داعش كرده‌وه دژی خه‌ڵكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كورده‌كان، بۆیه دۆخی خه‌ڵكی زۆر خراپه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به پارێزراوی ناكه‌ن، بۆیه خه‌ڵكی له شاره‌كه ڕاده‌كه‌ن.
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن 200 ماڵ له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە له خانه‌قین ڕایان كردووه و خانووه‌كانیان فرۆشتووه، چونكه ناتوانن به‌و شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه درێژه به ژیان بده‌ن."
وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ: "خه‌ڵكی خانه‌قین یه‌ك ئومێدیان ماوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا ڕێككه‌وتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و جارێكی دیكه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، بۆیه خه‌ڵك هه‌مووی چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن."
kdp-
