سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا، ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقیان خسته‌ به‌ر باس

سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا، ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقیان خسته‌ به‌ر باس
له‌ دیداری نێوان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا، دواپێشهاتە سیاسییەكان، گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و بیروڕا لەبارەی ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی هەینی 31ـی 8ـی 2018، لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە برێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا دواپێشهاتە سیاسییەكان، گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و بیروڕا لەبارەی ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی شەراكەتی حەقیقی نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی عێراق كرایەوە؛ هەردوو لایش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەتا ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق هەردوولا لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.
kdp-
Top