وەزارەتى پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک له‌ باره‌ی "پشووی شه‌ممه‌" بڵاوده‌كاته‌وه‌

وەزارەتى پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک له‌ باره‌ی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سێ خاڵی له‌ باره‌ی نه‌مانی "پشووی شه‌ممه‌" بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و له‌ ساڵی رابردووش پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

"ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى پەروەردە

سەبارەت بە پشووى ڕۆژانى شەممە پێویستە ڕوونى بکەینەوە کە:

یەکەم: بە پێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.

دووەم: بە پێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو (ئۆف) بێت چونکە ناهاوسەنگى لە بەشەوانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان و بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لە ڕووى زانستییەوە.

سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.
k24-
Top