نێچیرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا بكرێت
ئه‌مڕۆ ٣٠/٨/٢٠١٨، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى كۆ بووه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانى بە ڕۆژنامەنووسانی رایگه‌یاند، جەختیان له‌وه كردووەته‌وه هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
نێچیرڤان بارزانى گوتیشى، شاندى پارتى و یه‌كێتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌دا گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به یه‌كه‌وه سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
بڕیاره ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه شاندى پارتى و یه‌كێتى سه‌ردانى شارى به‌غدا بكه‌ن
kdp-
