نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/8/2018 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له عه‌مرو عیزه‌ت سه‌لامه، ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان و وه‌زیرى پێشووى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى و ته‌كنۆلۆژیا له میسر كرد كه دواى ئه‌وه‌ى مانگى ڕابردوو له پۆستى تازه‌یدا ده‌ستبه‌كار بووه، ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تى و دواتر سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانیان، ئاماده‌ییى حكوومه‌ت و زانكۆكان و لایه‌نه پهیهوهندارهكانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان دووپات كرده‌وه و بایه‌خ و گرنگیپێدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان و پێشخستنى ئاستى خوێندنى باڵا و زانكۆكان له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانى حكوومه‌ته.
لاى خۆیه‌وه ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان، تیشكى خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆكان و سه‌ردانى چه‌ند زانكۆیه‌كى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رسامیى خۆیشى بۆ ئاستى خوێندنى باڵا و چه‌ند زانكۆیه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاوتوێكردنى ئاست و به‌رنامه‌كانى خوێندنى باڵا له زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردنیان، له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به پرسه‌كانى ڕۆژه‌وه، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
kdp-
