پەروەردە پشووی شەممانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هەڵوەشاندەوە
له ساڵی ڕابردوو به هۆی قه‌یرانی دارایی و پاشكه‌وتی مووچەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی شه‌ممه‌ی كردبووه پشوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌مساڵ پشووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، هاتووه: وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵى خوێندن (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) بڕیاری داوه كه ڕۆژى دەستبەکاربوونى مامۆستایان بۆ ئەمساڵى خوێندن، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٦/٩/٢٠١٨)ى زایینى دەبێت.
له ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژانى شەممە کە بە پشوو هەژمار کرابوو، لەم ساڵى نوێى خوێندندا پشوو نییە و لە ڕۆژى شەممەوە تا پێنجشەممە دەوام فەرمى ده‌بێت.
kdp-
