لە سنووری كەركووك پۆستێكی دیکەی ئیداری لە كورد سەندرایەوە

 لە سنووری كەركووك پۆستێكی دیکەی ئیداری لە كورد سەندرایەوە
لە سنووری پارێزگای كەركووك، لە درێژەی هەوڵەکان لەدژی کورد، بەڕێوەبەری پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەسار لە كورد وەرگیراوتەوە.

عەبدوڵا حەساری، كادیری راگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كەركووك لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە 27/8/2018، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەسار لە سنووری كەركووك كە كوردە لە پۆستەكەی لابراوە و توركمانێك لە شوێنەكەی دانراوە.

ناوچەی حەسار سەر بە ناحیەی شوانە لە سنووری پارێزگای كەركووك و یەكێكە لە ناوچە كوردنشینەكانی پارێزگاكە.

لە كەركووك و لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری گرووپێكی خیانەتکار كەركووكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، 200 پۆستی ئیداری و سەربازی لە كورد وەرگیراوەتەوە و كەسانی عەرەب و توركمانی شیعە لە شوێنەكانیان دانراون.









باسنيوز
Top