یه‌كێتیى مامۆستایان: ئه‌و مامۆستایانه‌ى سزادرابوون سزاكه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د سابیر، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستان، ڕايگه‌یاند: ”له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌و دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان، مامۆستایانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌ندێكیان سزادرابوون و بهنههاتوو تۆمار كرابوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه بڕێك له‌پاره لهمووچهكهیان بڕدرابوو“.
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایان، ئەوەشی خستە روو، كه دواى ههوڵدانهكیان به‌هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، خۆشبه‌ختانه سزاكانیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه به‌هۆى سزادانهكهوه لێیان گێڕابوونه‌وه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌و بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسنيوز
