مێرگەسۆر.. دوای سێ ڕۆژ تەرمی گەشتیارێک لە ڕووباری شانەدەر دۆزرایەوە

 مێرگەسۆر.. دوای سێ ڕۆژ تەرمی گەشتیارێک لە ڕووباری شانەدەر دۆزرایەوە
دوای سێ ڕۆژ خنكانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی گەنجە گەشتیارێكی شاری هەولێر، لە لە ڕووباری شانەدەر لە دەڤەری بارزان دۆزرایەوە.

عەمید عیماد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند: "ڕۆژی هەینی 24/8/2018 كوڕە گەنجێكی خەڵكی شاری هەولێر بەناوی (ئیبڕاهیم بێستوون ڕەشید) تەمەن 17 ساڵ، كە قوتابی بووە، بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ڕووباری شاندەر لە دەڤەری بارزان لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر كردبوو، لە رووباری شانەدەر خنكاوە و تەرمەكەشی دیار نەبوو".



گوتیشی: "تیمەكانی بەرگریی شارستانی سۆران و مێرگەسۆر و هاووڵاتییانی دەڤەرەكە و كەسوكارەكەی بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی ڕوویان لە شوێنەكە كردوو، دوای سێ‌ رۆژ گەڕان ئەمڕۆ دووشەممە 27/8/2018 تەرمەكەی دۆزرایەوەو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كراوە.












باسنیوز
Top