شێخ جەعفەر مستەفا: حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین و مەندەلی بازگەیان داناوە و وەک چەتە بەڕۆژی ڕووناک خەڵکی دەڕفێنن
شێخ جەعفەر مستەفا، بەپرسی لقی 15ـی پارتی لە خانەقین ڕاگەیاند، چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین و مەندەلی بازگەیان داناوە و وەک چەتە بەڕۆژی ڕووناک خەڵکی دەڕفێنن و سەرانە لە خەڵکی سڤیل وەردەگرن.
شێخ جەعفەر مستەفا هەروەها رایگەیاند، جگە لە راوەڕووت، چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین و مەندەلی بازگەیان داناوە و خەڵکی دەڕفێنن و دواتر بە کەسوکارەکەی دەڵێن بۆ ئازادکردنیان دەبێ پارە بدەن و ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان دروست بووە.
ئەو بەرپرسەی پارتی لەبارەی جموجۆڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوورەکە، رایگەیاند، داعش بەردەوام کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات و میلیشیا و هێزە عێراقییەکانیش توانای رووبەڕووبوونەوەی ئەو چەکدارە تیرۆریستانەیان نییە.
شێخ جەعفەر مستەفا جەختی لەوە کردەوە، کە جگە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێ ئاسایشی ناوچەکە و هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
