شاندێكی شیعەكان گەیشتە ھەرێمی كوردستان
ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "شاندەكە لە ھەشت كەس پێكھاتوون و خالید عوبێدی، سەرۆكایەتی ئەو شاندە دەكات، بڕیارە كەمێكی دیكە شاندەكە لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆببنەوە، شاندەكە رایانگەیاند، كە قسەی سەرەتا و كۆتایی ھەرێمی كوردستان لە سەرۆك بارزانی وەردەگرین".
بەپێی زانیاری پەیامنێرمان: "دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، شاندی لایەنە عێراقییەكان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە".
K24
