لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە مەریوان دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵەدا کەلە (ئاسۆی ڕۆژ) ماڵپەڕی فەرمیی ئەو حزبەدا بڵاو کراوەتەوە هاتووە، ڕۆژی شه‌ممه 2018/8/25 ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی مه‌ریوان له كاتی گه‌ڕانه‌وهدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران ده‌رگیر بوون و دوو پێشمەرگەیان بە ناوه‌كانی "ئه‌رسه‌لان جه‌وزه‌ك و په‌رویز عه‌بدی" شەهید بوون.
بە گوتەی سەرکردایەتیی کۆمەڵێک لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک حدکا و کۆمەڵە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، جارێکی دیکە دەستیان بە چالاکیی سەربازیی و پێشمەرگایەتی لەناو خاکی ڕۆژهەڵات کردووەتەوە و بەپێی زانیارییەکان لە نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا بە دەیان جار شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و زیاتر لە 30 پێشمەرگەیان شەهید بوون و بە سەدان چەکداری سوپای پاسدارانیش کوژراون.
باس‌نیوز
