پۆلیسی سۆران ئاماری رووداوەكانی رۆژانی پشووی جەژنی راگەیاند

پۆلیسی سۆران ئاماری رووداوەكانی رۆژانی پشووی جەژنی راگەیاند


ئەمڕۆ یەكشەممە 26/8/2018 گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، ئاماری رووداوەكانی جەژنی قوربان راگەیاند و جەختی لەسەر سەركەوتنی پلانەكەیان كردەوە.



رائید سەعدوون نەبی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا ئاماری رووداوەكانی رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند، کە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سنووری هەرچوار شارۆچکەكانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، لەخۆ دەگرێت، كە جگەلە ئەمنیەتی بەردەواممان بۆ رۆژانی پشووی جەژنی قوربان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەئەمنییەكانی دیكەو لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەمان پلانێكی رێکوپێك و توكمەمان داڕێشت بوو، لەپێناو ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتییانی دەڤەرەكەو ئەو گەشتیارانەی روو لە شوێنە گەشتیارییەكان و شار و شارۆچكە و ناوچەكانی دەڤەرەكە دەكەن، خۆشبەختانە پلانەكەمان بەسەركەووتوی ئەنجام دا".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستە روو، كە لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا گەشتیارێكی تەمەن 18 ساڵ، خەڵكی شاری هەولێر لە رووباری شانەدەر لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر خنكاوە، هەروەها 21 سكاڵای جۆراو جۆر تۆمار كراون و بەهۆیەوە حەوت هاووڵاتی بەند كراون، نۆ هاووڵاتی دیكەش بەکەفالەت ئازاد كراون، لەگەڵ تۆماركردنی چوار رووداوی دزیكردن.


bas news-
Top