له بینگۆل سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی كارلیۆڤهی سه‌ر به شاری بینگۆل، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌دا، سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ یەكشەممە ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، هێزه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێكی توركی له ناوچه‌ی كارلیۆڤهی سه‌ر به شاری بینگۆل، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه بووه به شه‌ڕیان و سه‌ربازێك كوژراوه و دووی تریش بریندار بوونه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه دوو سه‌ربازه برینداره‌كه به‌هه‌لیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
هه‌ر دوای ئه‌و شه‌ڕه، هێزه‌كانی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان له ناوچه‌ی كارلیۆڤهی سه‌ر به‌شاری بینگۆل ده‌ست پێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه.
bas news-
