هاووڵاتییه‌ك له ده‌ربه‌ندى ڕانیه خنكا
گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى سارشتانیى ڕاپه‌ڕین، ئاماژە بەوە دەدات، کە سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26\8\2018، هاووڵاتییه‌ك له‌كاتى ڕزگاركردنى خوشكه‌كه‌ى له ده‌ربه‌ندى ڕانیه خۆى خنكا.
حسێن عه‌بدولڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خێزانێك كه له هه‌ولێره‌وه به‌مه‌به‌ستى گهشتكردنى ڕوویان له ده‌ربه‌ندى ڕانیه كردبوو، كچێكیان ده‌كه‌وێته ناو ئاو و براكه‌ى به‌ناوى (ك) ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌یه‌وێ ڕزگاى بكات و له‌كاتى ڕزگاركردنیدا به‌داخه‌وه خۆى خنكا“.
گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى هاووڵاتییه‌كه دهرهێندراوهتهدهرو به‌مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه.
bas news-
