سۆران.. خشته‌ى پێدانى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان گۆڕانكارى بەسەردادێت
عه‌بدولقادر ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامییه‌تی سۆران، راگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی قه‌زای سۆران، بڕیاردراوه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/8/2018 خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێت و هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك باپه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بێت، رووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى ده‌بێته‌وه".
گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و خشته نوێیه‌ی كه دیاریكراوه له كاتژمێر (12) نیوه‌ڕۆ تا (4:30) خوله‌كه‌ى ئێواره، ده‌بێت كارباى مۆلیده بدرێت به هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها له كاتژمێر (6:30) خوله‌كه‌ی ئێواره تا كاتژمێر 1ی شه‌و، واته تا ئه‌وكاته‌ى كاره‌باى نیشتیمانى دێته‌وه ده‌بێت كاره‌باى مۆلیده‌كان به‌رده‌وام بێت".
bas news-
