شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدان
سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ بێته‌وه و دواتر واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكات، تا ئێستاش چه‌ندین كۆبوونه‌وەی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجام داوه.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كه له فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پێك هاتووه گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق كۆ ببنه‌وه."
دەربارهی مه‌به‌ستی ئەو كۆبوونه‌وه‌یه، د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی گوتی: "سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاری داوه ڕای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و دواتر واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات، بۆیه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌ن كۆ بووەته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆ بێته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگرێت."
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی گوتیشی: "تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆ بووەته‌وه ئه‌نجامه‌كانی ئیجابی بوونه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه."
kdp-
