هاووڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا
محەمەد فایەق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قامقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 26\8\2018، کەمێک لەمەوبەر، تەرمی هاووڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی خورماتوو، کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کوژرا بوو.
بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قامقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو هاووڵاتییە، لە پشت سایلۆکەی خورماتوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، کوژراوە.
لە رێککەوتی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بەهۆی خیانەتی گرووپێکی خیانەتکارەوە، شاری کەرکووک و شارۆچکەی خورماتوو، کەوتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە دزی و کوشتن لەو شارانە زیادی کردووە.
باسنيوز
