ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ژینگەپارێزانی مەریوان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوان ڕايگەیاند: "بە سەدان کەس و چالاکوانی ژینگە و خەڵکی بە وەفای ڕۆژهەڵات لە ڕێوڕەسمی بە خاکپسپاردنی "شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی لە گۆڕستانی دارسەیرانی مەریوان ئامادە بوون و بە سرووردی شۆڕشگێڕی و دروشمی "شەهیدی ڕێی کوردستان، پارێزەری دارستان" و شەهید نامرێ" بە خاکی نیشتمان سپێردران".
دوێنێ شەممە پاش ئەوەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەشێکە لە دارستانەکانی سنووری مەریوان تۆپباران کران و سووتێندران، ژینگەپارێزانی مەریوان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا کەلە کاتی کوژراندنەوەدا مینی چێندراو پێیاندا تەقییەوە و چوار کەس بەناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، محەمەد پژووهی و ڕەحمەت حەکیمینیا" گیانیان لەدەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
