نێچیرڤان بارزانی: جۆن مەکین پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى کورد بوو

 نێچیرڤان بارزانی: جۆن مەکین پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى کورد بوو
به ‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌كك‌ین، سیناتۆری ئه‌مریكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا وێڕای سەرەخۆشی، وەک دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان وەسفی کردووە:

لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، هاتووە: "له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌وره‌ بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو".



دەقی پەیامەکە:

كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیى دیارى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ین خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى مه‌ككه‌ین به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوكار و پشتیوانى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت.

له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌وره‌ بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له‌ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه‌ به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز دڵسۆزى و پشتیوانیى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین له‌بیر ناكات و هه‌میشه‌ ڕێز له‌ یادى ده‌نێت.

ڕۆحى شاد و یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

26/8/2018









باسنيوز
Top