پێشمەرگەیەك لەکاتی مەلەکردندا خنکا
له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گه‌رمیان، گه‌نجێكى پێشمه‌رگه له‌كاتى مه‌له‌كردندا له گۆماوێكدا، خنكا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێندرا.
ڕائید على قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموە لە ناوچه‌ى "گۆمه بەحری"، كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه له سنوورى شاره‌دێی مەیدان له گه‌رمیان، گەنجێک كه پێشمەرگەیە له گوماوهكهدا خنكا.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، گه‌نجه پێشمه‌رگه‌كه ناوی زانا ئیسماعیل محه‌ممه‌ده و، لەدایکبووی ساڵى 1990 دانیشتووی خانەقینه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه هاوڕێكانى به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه دوای گەڕان لەلایەن تیمی ژێرئاویی گەرمیانەوە، تەرمی پێشمه‌رگه‌كه دۆزرایەوە و له گۆماوه‌كه ده‌رهێندرا.
bas news-
