بەهۆی پەکەکەوە ڕێژەی سەردانیکەرانی شوێنە گەشتیارییەکانی شیلادزێ کەمی کردووە

بەهۆی پەکەکەوە ڕێژەی سەردانیکەرانی شوێنە گەشتیارییەکانی شیلادزێ کەمی کردووە

بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک ناوچەکە و بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ژمارەی سەردانیکەرانەی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری شارەدێی شیلادزێ کەمی کردووە



ئەیاز عەبدوڵڵا بامەڕنی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێد)گوتی: "لە سنووری شارۆچکەی ئامێری بە گشتی زیاتر لە ١٥ شوینی گەشتیاریی هەیە بەڵام بە داخەوە بەهۆی پەکەکە و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سەردانیکەرانی ئەو شوێنانە وەکو پێویست نییە".



ڕاشیگەیاند: "بەردەوام فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دەکەن و کە زۆر جار گرنگترین و جوانترین شوێنی گەشتوگوزاریش بەر بۆردومانەکان دەکەوێ لە سنووری هەردوو شارەدێی(شیلادزێ، کانی ماسی) ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گەشتیاران سڵ لە سەردانیکردنی ئەو شوێنانە بکەنەوە".



ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەرچەندە ئێستا ڕۆژانە گەشتیاران سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی وەکو(شێرانە، ئەشکەوتی ئێنیشکێ، سۆلاڤ) دەکەن بەڵام بەهۆی نزیکیی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو شوێنانە ژمارەی گەشتیاران زۆر کەمی کردووە.
bas news-
Top