پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه
به چاككردنه‌وه‌ی بۆری گازی سرووشتی كێڵگه‌ی كۆرمۆر، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له 10 كاتژمێری داهاتوودا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ئاسایی ده‌بێته‌وه.
حوسێن محه‌مه‌د, به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆری ره‌وانه‌كردنی گازی سرووشتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆره‌وه بۆ ویستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر چاككراوه‌ته‌وه و كاتژمێر 9ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه رووه‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌ڕواته‌وه.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی تێكچوونی بۆڕی گازه سرووشتییه‌كه، بڕی كاره‌بای نیشتمانی له‌و دوو پارێزگایه كه‌متر بووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر, له كاتژمێر 9ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، ئاسایی ده‌بێته‌وه.
k24-
