پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە
بەپێی پلانێك كە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان داینابوو، بڕیار بوو لەم جەژنەدا رۆژانە 14 سەعات كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن، بەڵام ماوەی دوو سێ رۆژە بە شێوەیەكی بەرچاو سەعاتەكانی كارەبا كەمیان كردووە.
لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی سەعاتەكانی كارەبای نیشتیمانی، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە بۆڕیی غازی هەولێر وای كردووە كە 900 مێگاوات كارەبای هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە، بە تایبەت لە هەولێر و دهۆك، هەر بۆیە نەمانتوانیوە ئەو بەرنامەیەی داماننابوو بۆ جەژن، وەك خۆی جێبەجێی بكەین".
سەبارەت بە وادەی چارەكردنی ئەو كێشەیەیش، ئەحمەد گوتی، تیمەكان كاری بەردەوام ئەنجام دەدەن و بە زووترین كاتیش ئەو كێشەیە چارە دەكرێت و پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
kdp-
