ئەحمەد عەسكەری: نازانین حەشدی شهعبی بهرههمه نهوتییهكانی كهركووك به كوێ دهفرۆشێت
لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، حەشدی شەعبی دەستی بەسەر نەوتی كەركووكدا گرتووە و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ خۆی دەبات و حكوومەتی عێراقیش لێی بێدەنگە، لەو بارەیەوە ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "نەوتی كەركووك بە هۆی راگرتنی بۆ دەرەوە، لە ئێستادا بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان رەوانە دەكرێت، بەڵام حەشدی شەعبی لە كەركووك زیاتر لە نەوت، كاری بە بەرهەمە نەوتییەكان هەیە وەكوو بەنزین و گازوایل و بەرهەمەكانی دیكە و بۆ خۆیانی دەبەن، چونكە ئەمە سوودی بۆ ئەوان زیاترە".
لەبارەی ئەوەی ئەو بەرهەمە نەوتیانە بۆ كوێ هەناردە دەكرێن، عەسكەری گوتی، ئەو بەرهەمە نەوتیانە بە بەراورد لەگەڵ پێشوودا زۆر زیادیان كردووە و ژمارەی ئەو تەنكەرانەی بەرهەمە نەوتییەكانیش دەگوازنەوە، لە زیادبووندان، بەڵام بە دروستی نازانرێت حەشدی شەعبی ئەو بەرهەمە نەوتیانە بۆ ئێران یاخود بۆ ناوخۆی عێراق یانیش پاڵاوگە ئەهلییەكان رەوانە دەكەن، وەلێ دەستیان بەسەر بەرهەمەكاندا گرتووە و بە ئارەزووی خۆیان دەیفرۆشن و بەغداش بێدەنگە
kdp-
