دوای جەژن بەھای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێت

 دوای جەژن بەھای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێت
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی چەند رۆژنامەیەکی تورکی بڵاویان کردووەتەوە، دوای کۆتاییھاتنی جەژنی قوربان و کردنەوەی بۆرسە لە تورکیا، بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

لە ڕۆژانی جەژندا بەھۆی داخرانی بۆرسەی تورکیا، لیرەی تورکی لە یەک ئاستدا جێگیر ببوو کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 600 بۆ 605 لیرە بووە، بەڵام پێشبینییەکانی دوای جەژن بۆ لیرەی تورکی دڵخۆشکەر نین.

رۆژنامەی (سۆڵ)ـی تورکی، ئەمڕۆ ھەینی24/8/2018 بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای جەژن و کردنەوەی بۆرسە بەھای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێت، ئەویش بەھۆی ئەو سزایانەی ئەمریکایە بۆ سەر تورکیا، بە تایبەت زیادکردنی باج لەسەر ئەلەمنیۆم و ئاسن.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی رۆژنامەی ناوبراو، بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار نایەتەوە ئاستی جارانی یاخود مانگێک بەر لە ئێستا، دوای جەژنیش 100 دۆلار تا 700 لیرە بەرز دەبێتەوە.
bas news -
Top