مێرگەسۆر.. کەسێک لە ڕووباردا خنکا
ئەمڕۆ گەنجێکی گەشتیاری خەڵکی شاری هەولێر لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری شانەدەری سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
رائید به‌یار باڵه‌كى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى 24/8/2018 کوڕەگه‌نجێكى خەڵکی شارى هه‌ولێر به‌ناوى (ئیبڕاهیم بێستوون ره‌شید) ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی به‌مه‌به‌ستى گه‌شت و سەیران هاتبووە دەڤەری مێرگەسۆر لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری شاندەر لە سنووری شارۆچکەکە خنکا".
گوتیشی: "تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆران و مێرگه‌سۆر و هاووڵاتییانى ده‌ڤه‌ره‌كه و كه‌سوكاره‌كه‌ى سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواى ته‌رمه‌كه به‌ڵام تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
kdp -
