سەرۆك بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرد

سەرۆك بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرد
سەرۆك بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرد و سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە و هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان كرد. سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە خاك و نیشتیمان كرد و ستایشی گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كرد لە پاراستنی كەرامەتی خاك و نیشتیمان


رۆژی پێنج شەممە 23ـی8ـی2018 بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەرۆك مسعوود بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە و هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان كرد. سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە خاك و نیشتیمان كرد و ستایشی گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كرد لە پاراستنی كەرامەتی خاك و نیشتیمان. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە داستانەكانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان، رایگەیاند كە خۆراگری و قارەمانێتی پێشمەرگە بوو كە مێژووی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد و بەهۆی ئەو داستانە پڕ لە شانازییانە پیلانی نەهێشتنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان وەستێندران.

سەرۆك بارزانی سڵاوی بۆ شەهیدانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان و هەموو شەهیدانی كوردستان نارد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و راشیگەیاند كە ئیرادە و هێزی پێشمەرگە كوردستانی پاراست و ئەوە بۆ پێشمەرگە سەربەرزی و شانازییە.
kdp -
Top