گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کە قوتابی زانکۆ بووە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا .

بە پێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی شەوی ڕابردوو ٢١-٨-٢٠١٨ ، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لەناوشوقەیەکدا و لەگەڕەکی برایم ئەحمەد کە وەک بەشە ناوخۆیی بەکاری ھێناوە گیانی لەدەستدا
.
پۆلیس دەشڵێت: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و ھێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوەکە کراو بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس پێدەچێت گەنجەکە خۆی خنکاندبێت و لە ئێستاشدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی برایم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە .
ھەروەھا راگەیەنراوەکەی پۆلیس ھاتووە : گەنجەکە ناوی ( ج ، ڕ ، ف ) لەدایکبووی ١٩٩٥ ە ، و دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجەیە ، خوێندکاربووە لە زانکۆیەک لەشاری سلێمانی و لەناو شوقەیەک نیشتەجێبووە کە وەک بەشی ناوخۆیی بەکارھێناوە .



payamner _
Top