حه‌وت مانگه نزیکەی 50 دەروازەی نافەرمی هەرێمی کوردستان داخراون
عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لی ، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه، به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، جگه له مه‌رزی نیمچه فه‌رمی (كێلێ و سه‌یران به‌ن)، ته‌واوی مه‌رزه نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 50 مه‌رزى لاوه‌كییه، داخراون و به‌هۆیانه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى سنووره‌كه بێكار بوون".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە به‌ده‌ر له بێكاركردنى ئه‌و هه‌زاران هاووڵاتییه كه به‌زۆرى خه‌ڵكى نزیك سنووره لاوهكییهكانن، تا ڕاده‌یه‌كى زۆریش كارى كردووه‌ته سه‌ر دابینكردنى كاڵا‌و پێداویسته هاورده كراوه‌كان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و مه‌زره لاوه‌كییانه ڕۆڵێكی باشیان له هاوسه‌نگ ڕاگرتنی بڕ و نرخی كاڵاكان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
ئاشكراشى كرد، كه تا ئێستا چه‌ندین جار بۆ زانینی هۆكاری داخستنی ئه‌و مه‌رزانه و كردنه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رو و وه‌زیره كورده‌كان له حكوومه‌تی به‌غدا، هه‌وڵه‌كانیان خستووته گه‌ڕ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ ئه‌نجام بوون و دەشڵێت: ”ئومێد ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان و كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى به‌غدا به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین جارێكى دى ئه‌و مه‌رزانه بكه‌ینه‌وە“.
bas news -
