توێژهرێك: جەژنە پیرۆزەی ئەلیکترۆنی پەیوەندببه كۆمهڵایهتییهكانى سارد کردووەتەوە
کەنار مەحمود، توێژەری کۆمەڵایەتی لەلێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) گوتی: "ساردبوونەوەی جەژن زیاتر پەیوەندی بە ماندووبوونى دەروونیی ھاووڵاتییانەوە ھەیە، بەتایبەتی لەڕووی قەیرانی دارایی و کێشە سیاسییەکانەوە".
ڕوونیشی كردهوه، كه شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھۆکارێکی دیکەی ساردبوونەوەی جەژنە، چونکە ھەرماڵێک شەھیدێکی ھەبێت، دراوسێکەی ئامادە نییە لە بۆنە ئایینی و نەتەوەیەکاندا خۆشیەکانی بەشێوەیەکی زەق دەربڕێت.
ئهو توێژهره كۆمهڵایهتییه، گوتیشی:" پێشتر تەکنەلۆژیا وەک ئێستا پێشکەووتوو نەبووە، بێگومان ھەموو کەسێک لەکاتی بۆنەکاندا ئامانجیان ئەوە بووە سەردانی یەکتری بکەن، بەڵام ئێستا بەھۆی فەیسبووک و ئینتەرنێتەوە، جەژنە پیرۆزەی ھاووڵاتییان بووە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھێندەی دیکە پەیوەندی جەژنی سارد کردووەتەوە".
باسی لەوەشکرد، كه گەنج مەیلی بۆ جەژن نەماوە، چونکە لەمانای جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادی تێناگەن، ئەو جیلەی ئێستا ھەیە ئەوانیش پیربوون و ناتوانن خزم و کەسوکار بەسەربکەنەوە، بێگومان ئێستا مەترسیەکانی کاڵ بوونەوەی جەژن دەرکەوتووە".
bas news -
