بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك کەسێك گیانی لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دھۆك كەسێك گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆك راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش لە نزیک شارۆچکەی روڤیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویۆتا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا".
روونیكردەوە: "کە رووداوەکە بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنمایەکانی ھاتووچۆ و تیژلێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووە".
ئەمە لەكاتێكدا ھەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەھۆی رووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین، دوو كەس برینداربوون.
k24-
