پەرلەمانتارێک: دابه‌زینی بەهای تومه‌نی ئێرانی سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان و زیانی بۆ عێراق هه‌یه
عه‌بدولره‌حمان عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: ”ناجێگیری و دابه‌زینی به‌های تومه‌نی ئێرانی و لیره‌ی توركی و مامه‌ڵه‌كردنی زۆربه‌ی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان به دۆلار، وایكردوه نرخی كاڵا‌و شتومه‌كی هاورده‌كراو بۆ نێو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخیان داببه‌زێت و هه‌رزان بێت، ئه‌وه‌ش سوودێكی زۆری بۆ هاووڵاَتییان هه‌یه به تایبه‌ت ئێستا كه له نزیكی جه‌ژنی قوربانداین“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئەوەشی خستە روو، کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌زاره ئایینییه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه، له شاره‌كانی عێراقن، زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م له دابه‌زینی به‌های تومه‌نی ئێران، عێراق ده‌بێت، چونكه واده‌كات كه كه‌مترین گه‌شتیاری ئایینی ڕوو له‌و شارانه بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك له ئێستا ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌ستی پێ كردووه.
هاوكات جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ڕاپه‌ڕین، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: ”به‌هۆی دابه‌زینی به‌های تومه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلار، كاڵا ئێرانییه‌كان هه‌رزانتر له‌سه‌ر بازرگانان ده‌كه‌ون، كه له مه‌رزی كێلێ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن“.
باس‌نیوز
