جه‌عفه‌ر ئيمينكى: پارتى سووره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و دواخستى زيان له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئيمينكى رايگه‌ياند، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. ئه‌مه له كاتێكدايه باڵێكى ناو يه‌كێتى له رێى فراكسيۆنى سه‌وزه‌وه و به پشتيوانى ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى گۆڕان سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژهيهكن بۆ درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى كاركردنى په‌رله‌مان.
جه‌عفه‌ر ئيمينكى رايگه‌ياند، دواخستنی هه‌ڵبژاردن سوود ناگه‌یه‌نێت، بۆیه پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه.
k24-
