به‌سڕه.. به‌هۆى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌وه 200 كه‌س ژه‌هراویی بوون
سه‌رچاوه‌كه، ڕای گه‌یاند: "نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتنى پارێزگاى به‌سڕه پێشوازییان له 200 حاڵه‌تى ژه‌هراوییبوون كردووه، كه تووشى ڕشانه‌وه و سكچوون و ئازارى گه‌ده هاتبوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواى پشكنینی تاقیگه‌یی، ده‌ركه‌وت، زۆرینه‌ى نه‌خۆشه‌كان به‌هۆى پیسبوونى ئاوى خواردنهوهه له ناوچه جیاجیاكانى به‌سڕه، ژه‌هراویی بوون.
هه‌ره‌ها گوتیشی: "ده‌یان حاڵه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و گومانی ژه‌هراویبوونى توندیان لێده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ن".
به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌كو ئاو و كاره‌با و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان و چه‌ند داوایه‌كی دیكه، له‌سه‌ره‌تاى مانگى ڕابردوو، له پارێزگاى به‌سڕه ده‌ست به‌خۆپیشاندان كرا، دواتر پارێزگا شیعهنشینهكانى دیكه‌شى گرته‌وه.
bas news-
