بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە 2018/8/18 بەندکراویکی کورد بە ناوی ئیقباڵ خوسرەوی لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئیقباڵ خوسرەوی تەمەن ٣٦ ساڵ و بە خواردنی حەب، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆ، یان هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو بەندکراوە کوردە کە لە بەندی ٦ی بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو، نەزاندراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو. لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ٦ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
bas news-
