پلەی گەرما دادەبەزێت
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
k24-
