لە رووداوێکی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا


لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ناوچەی گەرمیان كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

لە راگەیەندراوێكدا رائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری، لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ لەسەرشەقامی پشدێنەی قەزای کەلار رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری فلات و دوو ئۆتۆمبێلی دیكە لە جۆری سەنی و توێتابرادۆ روویدا لەئەنجامدا شۆفێرێك بەناوی کامەران حەمەخان غەفور، لەدایکبووی 1981 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا و شۆفێرێکی دیکەش برینداربوون".

راشیگەیاند: "لەئێستادا تەرمی شوفێرەكە رەوانەی بەشی پزیشکی کەلارکراوەو چارەسەری پێویستیش بۆبریندارەکە کراوە".
k24-
Top