ساڵیادی به‌هێزترین پارتی كوردییه
پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ـی ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دامه‌زرا، 72 ساڵ له ته‌مه‌نی له قۆناخ و هه‌لومه‌رجی جیاوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بارودۆخی جیاوازی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوایین ده‌ره‌نجامی ده‌نگی حزبه‌كه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12/5/2018 ده‌ركه‌وت، هێشتا به‌هێزترین و یه‌كه‌مین حزبی سه‌ر ئاستی مه‌یدانی سیاسی كوردستان و عێراقه.
له ماوه‌ی 72 ساڵی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفت و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و جیابوونه‌وه‌و دارایی و نسكۆ و پیلانگێڕیی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه، به‌ڵام هێشتا جڵه‌وی خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باشووری كوردستان كه خۆی له سه‌ربه‌خۆیدا ده‌بینیته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ده‌ست ئه‌و حزبه‌یه كه ئێستا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
چاودێران و ئه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی ناوخۆی پارتی و هه‌لومه‌رجی كوردستان كردووه پێیانوایه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی پارتی به به‌ھێزی، رێبه‌رایه‌تیكردنییه‌تی له لایه‌ن بارزانییه‌وه، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه‌و ھێشتا حزبه‌كه له‌ژێر سایه‌ی مه‌سعوود بارزانیدا به‌رده‌وامه له خه‌بات بۆ به‌دیهینانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی.
مه‌سعوود بارزانی خۆیشی له رۆژی 16/8/1946 له شاری مهابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان له دایكبووه‌و زیاتر له 56 ساڵه خۆی به پێشمه‌رگه ده‌زانێت و ئه‌و ساڵانه‌یشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو و له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئاستی سه‌رۆكی وڵاتان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه خۆی ده‌ناساند و گه‌وره‌ترین شانازی به لایه‌وه پێشمه‌رگایه‌تییه.
k24-
